گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی فێنککەرەوەکان

ئامێرە فێنککەرەوەکان چۆن جیهانیان گەرم کردووە؟!

2021.07.04 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئامێرە فێنککەرەوەکان چۆن جیهانیان گەرم کردووە؟!

ناس کورد-
گۆڤارێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای زەریای هێمن بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 47 پلەی سەدی، جموجۆڵی بازرگانی ئامێرە فێنکەرەوەکان زیادی کردووە کە لەڕاستیدا ئەو ئامێرانە و پیشەسازییەکانی بەشێکن لە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی سەر هەسارەی زەوی و بەرپاکردنی جەنگێکی نوێ بەناوی (جەنگی فێنککەرەوەکان).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "Time"ی ئەمەریکی (4ی تەموزی 2021) کە لەلایەن ئەریک دین ویلسۆن نوسراوە ئاماژە بەوە کردووە، پێشتر زۆر مرۆڤایەتی زۆر لەوە نزیک بووە گۆی زەوی خاپور بکات کاتێک هەڕەشە ئەتۆمییەکان زیادیان کردبوو، بەڵام لەئێستادا لە وێرانکردنی زەوی زۆر لەوەی پێشتر نزیکتربووینەتەوە، لەئێستادا هەمووان تێوەگلاون لەجەنگێکی تربە ناو (جەنگی فێنککەرەوەکان).


ئاماژەبەوەکراوە، "زیادبوونی خواست لەسەر ئامێرە فێنککەرەوەکان لە سەرەتای سەدەی 20دا، مەترسی گەورەی بۆسەر چینی (ئۆزۆن) دروستکردووە کە ئەوەش بۆخۆی هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر دۆخی ژیان مرۆڤ و زیندەوەرەکان لەسەرگۆی زەوی".


بەگویری ڕاپۆرتەکە، "مەبەست لە دەرکەوتنی ئامێرە فێنککەرەوەکان لە سەرەتای 20%دا تەنها بۆ بەکارهێنانیان بووە لە پیشەسازی، ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە کوالێتی چەند بەرهەمێک وەک (توتن، لۆکە و بنێشت)".

ئەوە خراوەتەڕوو، "لە ساڵی 1903دا ئەلفرید وۆڵف بۆ یەکەمجار ئامێری ساردەکەرەوەی بەکارهێنا بۆ ڕەخساندنی کەشێکی کارکردنی باش بۆ کارمەندانی بۆرسەی نیویۆرک کە ئەوەش وایکرد لە دواییدا شێواز و کواڵێتی کار لەو ناوەندە زۆر باشتر بکات و پشکەکان زیاد بکەن و قازانجەکان بێشومار بن".


پێش جەنگی جیهانی یەکەم بەشێکی کەم لە ماڵەکان ئامێری فێنککەرەوەیان هەبوو، خەڵک پێیانوابوو ئەو جۆرە ئامێرانە سەرباری ئەوەی قورساییەکی دارایی دەخاتە سەرگیرفانیان، هاوکات لەڕووی کرداریی و کەلتوریشەوە پەسەند نییە و بێ سودە، پێیان وابوو ئەو جۆرە گازی کە تیاندا بەکاردەهێنرێت (دووەم ئۆکسیدی گۆگرد و کلۆریدی میسیل) مەترسیدارە و لەکاتی لێچوون لەو ئامێراندا ئەگەری مرۆڤ ژەهراوی بێت دواتر گیانلەدەست بدات".


دین ویلسۆن لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لەوەکردووە، "ئەو گازە کە پێشتر بەکاردەهێنران لە دروستکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان زۆر مەترسیداربوون و توانای ئەوەی هەبوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا نهۆمێکی تەواو لە نەخۆشخانەیەکدا یان لە باڵەخانەیەکدا خاپور بکات، بەڵام دۆزینەوەی گازی (فریۆن) و بەکارهێنانی لە دروستکردنی ئامێرە فێنککەرەوکان لەساڵی 1928 کە بە هیچ شێوەیەک ژەهراوی نییە و مەترسی گڕگرتن و تەقینی نییە، وایکرد بازرگانی ئەو ئامێرانە زۆر بەرەو پێشەوە بچێت لەباڵەخانە زەبەلاحەکاندا بەکاربهێنرێت، تەنانەت بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت، بۆیە لە هەموو کەشوهەوا و شوێنێکدا خەڵک پەنای بۆ ببات".


نوسەرە ئەمەریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە شارە ئەمەریکییەکان و هەرزانی کەلوپەلەکانی بیناسازی وایکرد خەڵک پەنا ببات بۆ دروستکردنی خانوی بچوک وتەنگ کە بەشی هەرزۆریان بەدربوون لەبوونی هەوایەکی پاک وفێنک، بۆیە دانانی ئامێرە فێنککەرەوەکان بوو بە پێداویستییەکی گرنگ وهەنووکەیی".

 

لەگەڵ هاتنی ساڵی 1980 زیاتر لە نیوەی خانووی هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان ئامێری فێنککەرەوی تێیدابوو، هاوکات لەساڵی 1955 لە 10%ی ئۆتۆمبێلەکان فێنککەرەویان تێدا بەدی دەکرا، بەڵام دوای 30 ساڵ لەو مێژووە، بوونی فێنککەرەوە بوو بە تایبەتمەندییەکی ئاسایی لە پیشەسازی دروستکردنی ئۆتۆمبێل".


بەگوێڕەی زانیارییەکانی دەستەی وزەی ئەمەریکا، پێنج یەکی تەزووی کارەبا لەو وڵاتە بەکاردەهێنرێت بۆ ئیشپێکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان کە ئەوەش بۆخۆی زیاتر هەسارەی زەوی توشی مەترسی لەناوچوون دەکاتەوە".


دین ویلسۆن ئاماژەی بەوەکردووە، "ئامێرە فێنککەرەوەکان تەنها بۆ ئەو کەسانە بەسودن کە توانای ئەوەیان هەیە تێچووەکەی دابین بکەن، لەڕووی کردارییەوە زیانێکی گەورەی هەیە بۆ سەر کەشوهەوای شارەکان، پلەکانی گەرما لەناو ئەو شارانەدا زیاتر بەرز دەکاتەوە، بۆیە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ژیانی ئەوانەی کە ناتوانن ئەو ئامێرانە بکڕن".


نوسەرە ئەمەریکییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، "توێژینەوکان ئەوەیان دەرخستووە بەکارهێنانی ئامێر فێنککەرەوەکان مرۆڤ دوچاری چەندین نەخۆشی دەکاتەوە، بەرکەوتنی بەردەوامی مرۆڤ بەهەوای ئەو ئامێرانە بەرگریی جەستەی کەم دەکاتەوە توانای ئەوەی نابێت بەرگەی ئەو نەخۆشیانە بگرن کە لەوەرزی گەرمادا سەرهەڵدەدن، بۆیە بەدرێژایی کات وایان لێدەێت ئیدی نەتوانن لەگەڵ ئەو گەرمایەی کە ڕوو لە زەوی دەکات خۆیان بگونجێنن".


دەشڵێت، "دەبێت ئێمە جەخت لەسەر ستراتیژی دابینکردنی کەشو هەوایەکی لەباری گشتی بۆهەمووان بکەینەوە، نەک کارکردن بۆپەپڕەوی کردنی ستراتیژی دابینکردنی فێنکی بۆتاکە کەس، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین پشتینەی سەوزایی فەراهەم بکەین وسیستمی زیرەکی بۆ بەکارهێنانی ئاو بەکاربهێنین لەشارەکاندا، کە ئەوەش وادەکات بە تێپەربوونی کات کەشوهەوای سەر زەوی گۆڕانکاریی بەسەردا بێت وکەشوهەوای فێنک بەگشتی بەردەست بێت بۆهەموان".