ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیر کرد کە نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان به كرێ داوه و دزییان له كرێچییهكهیان كردووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه كه نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه‌یان به كرێ داوه و دزییان له كرێچییهكهیان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دزییه‌كه‌یان به جۆرێك كردووه، کاتێک کرێچییەکەیان لە ماڵ نەبووە، دزییان له ماڵه‌كه‌یان کردووە و دواتر هەرخۆیان چوونەتە پۆلیس و سكاڵایان تۆمارکردووە كه دزییان لێ كراوه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "به‌ڵام دواتر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و ئاشكرا بووه خۆیان دزییه‌كه‌یان كردووه و ئه‌و سكاڵایه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كه‌یان بووه."