گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئیران

ئەمریکا: فشارەکان کاریگەرییان لەسەر ئێران هەبووە

2019.06.19 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا: فشارەکان کاریگەرییان لەسەر ئێران هەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگری ئێران، تۆمارە ڤیدیۆکەی نزیک کەشتییە نەوتییەکەی کەنداوی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە،  تێیدا ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشی سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عوممان. . بەپێی بەڵگەیەکی نوێی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا، ئەو مینەی لە هێرشی سەر کەشتیە ژاپـۆنیـیەکە بەکارهاتبوو، لە نمایشە لەشکریـیەکانی ئێراندا پێشتر بینراون. . شان کیدۆ، فەرماندە لە هێزی دەریاوانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیران ڕایگەیاند: بەپـێی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئەو زیانانەی بەر کەشتیەکە کەوتوون، لە ئەنجامی لکاندنی مینێکی موگناتیسیەوە بووە بە کەشتیـیەکەوە، هەروەها بەڵگەیان لە شوێنی تەقینەوەکە کۆکردووەتەوە  لەوانە شوێن پەنجەو موگناتیزێک لە پاشماوەی مینەکە. . لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری ئێران، ئەو تۆمەتانەی بەتووندی بەدرۆخستەوە و وتی، سوپای پاسداران نەک لەپشت ئەو ڕووداوەوە نەبووە، بەڵکو 23 دەریاوانی لە کەشتی یەکەمدا ڕزگار کردووە و دواتریش هاوکارییان ڕەوانەی کەشتی دووەم کردووە، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەمریکییەکان پێشتر هاتوونەتە شوێنەکەو فیلمەکەیان تۆمار کردووە. . لای خۆیەوە عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەدووری دەزانێت شەڕ لەنێوان ئەمریکاو ئێران ڕوبدات و پێیوایە هیچ هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی ئەو شەرە لەئارادا نییە، بەڵکو تەنها ئەوەیە ڕاگەیاندنەکان دژی ئێران دەجوڵێنەوە، بەوتەی شەمخانی، ئەوەی هەیە شەڕێکی تاکلایەنانەی ئابورییە کە ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بەرپای کردووە. . لەلایەکی ترەوە برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران وتی، وڵاتەکەی دەخوازێت ڕێککەوتنێکی گشتگیرتر لەچوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەو ڕاگرتنی هاوکاری بۆ کردەوە تیرۆستیەکان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی لەگەڵ ئێران واژۆ بکات. . هوک لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا باسی لەوە کرد، ئامانجی ئەمریکا لە فشارخستنەسەری زیاتری ئێران ئەوەیە تاران هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت، جەختی لەوەشکردەوە کاریگەری سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر ئێراندا بە حزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەی حەمسای فەلەستینییەوە دەرکەوتوون، بەوپێیەی بڕیاری کەمکردنەوەی خەرجییەکانیانداوە، ئەوەش بەهۆکاری پاشەکشەی هاوکارییە داراییەکانی ئێرانەوەیە. .