ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان کرد و ڕایگەیاند، رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادەدەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، "لە پێناو بەرژەوەندە گشتى و بە رەچاوکردنى وەستانى سیستەم لە چەند رۆژى رابردوو بەهۆکاری تەکنیکی، چەند بڕیارێک دران."
بڕیارەکانی بەڕێوەبرایەتی گشتیی ئەزمونەکان:
۱-ماوەی تۆمارکردنی نمرەی درێژکراوەتەوە بۆ رێکەوتی ۱۱ی۷ی۲۰۲۱.
۲- رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادەدەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران.
۳- پێویستە لە رێکەوتی ۱۲ی۷ تاکو۱٨ی ۷ ئەنجام بە قوتابیان و خوێندکاران ڕابگەینرێت و پەڵپ قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمار کراوەکان لەو ماوەیە لە سیستەم چاکبکرێت.
٤-رێکەوتی ۱۹ی ۷ سیستەم بۆ دواین جار لەسەر خولی یەکەم run دەکرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نمرەتۆمار کراوەکان نەمابێت.