گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟!

وەزیری نەوتی ئێران: ڕۆژگار بگەڕێتەوە نەدەبوومەوە وەزیر

2021.07.04 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی ئێران: ڕۆژگار بگەڕێتەوە نەدەبوومەوە وەزیر

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ڕۆژگار بگەڕێتەوە نابێتەوە بە وەزیر چونکە "دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکی" نەیانهێڵاوە ئامانجەکانی بپێکێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


لەمیانى گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئاژانسى ئێرناى وڵاتەکەیدا، بێژەن زەنگەنە (4ى تەموزى 2021) دەڵێت، "من لەپێناو ئامانجێکى گەورەدا پۆستى وەزارەتم وەرگرت، بۆ ئەوەى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز و داهات زیاد بکەم و سەرمایەگوازارى وڵات بەرەو پێشەوە بەرم، بەڵام لە ناوخۆ و دوژمنانى دەرەوەشەوە دەرفەتى ئەوەیان نەدام کە تەنانەت لەماوەى 43 ساڵى ڕابردوودا هەناردەى نەوت بگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا."

 

زەنگەنە باسی لەوەشکردووە، "لە کاتى شۆڕشەوە تاوەکو ئێستا بەرپرسیارێتى هەموو شتێک هەڵدەگرم و بەو شێوەیە نییە کە بڵێم ئەوە من نەبووم بەڵکو لەهەر کوێیەک بووبێتم خۆم بە بەرپرس زانیووە".

 

زەنگەنە یەکێکە لەو کەسایەتیە دەگمەنانەى کە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕشى ئیسلامی ئێرانەوە پۆستى وەزارەتەکانى بیناسازى و وەزیرى بەرگرى و وەزیر سوپا و وەزیرى نەوتی وەرگرتووە.