گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونكردنەوەیەك لە سەركونسوڵگەری ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم

2021.07.04 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەك لە سەركونسوڵگەری ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم

ناس كورد-

مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوشتەری لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئێرانییەکان (4ی تەموزی 2021) وتی، تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە.

 

شوشتەری باسی لەوەش كرد، بەڵام بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنیا ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک ڕابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە.

 

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڤێزەی گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت.

 

دوێنێ دەروازەى سنوریی پەروێزخان ڕایگەیاند، ئێران کارئاسانى کردووە بۆ گەشتکردنى هاوڵاتیانى خۆى بە لابردنى ڕەزامەندنى پارێزگار و قائیمقامیەت، بەڵام دەستپیکردنەوەى گەشتی ئاسایی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران دوورە لە ڕاستییەوە.

 

عەباس ئیسماعیل، وتەبێژى دەروازەى سنورى پەروێزخان (3ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "پێشتر ئێران ڕەزامەندى پارێزگاى کرماشان و قایمقامیەتى قەسرى شیرینى کردبوو بە مەرج لە سەر گەشتیارانى ئێرانى بەڵام لە ئێستادا ئەو مەرجەى لابردووە واتە هاوڵاتیانى ئێرانى دەتوانن بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندى کرماشان و قەسری شیرین گەشتى عێراق بکەن لەو دەروازەیەوە".

 

وتەبێژى مەرزەکە ئەوەشى وت، مەرجى گەشتکردنى هاوڵاتى عێراقى و هەرێمى کوردستان بۆ ئێران هیچ گۆڕانێکى بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆیەتی، ئەوەشی دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە.


جەختی کردەوە، "وەک چۆن پێشتر تەنها نەخۆش و بازرگان و خوێندکارانى هەرێم دەیانتوانی گەشتى ئێران بکەن، ئێستاش بەهەمان شێوەیە."