گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڤیدیۆی گۆڵەکان ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی کوپا ئەمەریکا

2021.07.04 - 08:19
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆری بردەوە و و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا، وەک زۆرینەی کاتیش مێسی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بووە باشترین یاریزانی یارییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە بەکاتی هەولێر، لە قۆناغی هەشتی کۆپا ئەمریکادا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیکوادۆر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و تیایدا تانگۆ بە سەرکردایەتی میسی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

 

هەر لە سەرەتای یارییەکەوە ئەرجەنتین بو گوشار و هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولی 40ی یارییەکە بە پاسێکی مێسی دی پاوڵ گۆڵی یەکەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد.

 

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 84 جارێکی دیکە مێسی توانی گۆڵی دووەم دروست بکات و لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد.

 

لە خولەکی زیادکراوی یارییەکەشدا، لیۆنێل مێسی بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی سێیەمی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی هەڵبژاردەکەی هێنا و بووە باشترین یاریزانی یارییەکەش.

 

بڕیارە لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، ئەرجەنتین رووبەڕووی کۆلۆمبیا دەبێتەوە و بەڕازیلیش بەرامبەر پیرۆ یاری دەکات و دوورنییە لە یاری کۆتاییدا کلاسیکۆی جیهان لەنێوان ئەرجەنتین و بەڕازیل ئەنجام بدرێت.