گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە

2021.07.03 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە لە ماڵەکانیان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە وەک ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتیان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێوەی ئۆنڵاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی (شەممە 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە،  بەکارهێنانی کارەبا بە (40) ئەمپێر سنوردارکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەوهۆیەوە لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە بەهۆی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر لە بڕی دیاریکراو، ئەگەر پێوەرەکە هەڵنەبوونەوە، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتیان لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەرێگەی (کۆڵ سەنتەرەوە) بەشێوەی ئۆنلاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەینەوە ."