گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەزایەک: حەوت هۆکار لە پشت شەپۆلی کڕینی خانوون لە لایەن هاوڵاتیانی عەرەبەوە

2021.07.03 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەک: حەوت هۆکار لە پشت شەپۆلی کڕینی خانوون لە لایەن هاوڵاتیانی عەرەبەوە

 

ناس کورد-

ئەلەند مەحوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای باخی دەباشان و شارەزا لەبواری وەبەرهێنان، باس لە چەند هۆکارێک دەکات کە وادەکەن هاووڵاتیانی عەرەب لە کوردستان خانوو بکڕن و بەوتەی ئەو زۆرینەی هۆکارەکان پەیوەندییان بە جیاوازی دۆخی عێراق و هەریمی کوردستانەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلەند مەحوی لەم چەند خاڵەدا باسی لەو هۆکارانە کردووە: 

 

١- ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دوای ٢٠٠٣ وە بەردەوام باشتر بووە، بەراوورد بە شارەکانی دیکەی عێراق.

 

٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە لایەن حکومەتەوە لە هەرێمی کوردستان، بەراوورد بە شارەکانی عێراق زۆر زیاتر و باشترە.

 

٣- بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاوڵاتیانی عەربی ناچارکردووە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، کە تا ئاستێکی زۆر کەشوهەوایەکی فێنک و خۆشترە.

 

٤- کەمبوونەوەی ئاو لە هەندێک ناوچەی عێراق، دانیشوانی ئەو ناوچانەی ناچارکردووە بەدوای ژینگەیەکی دیکەدا بگەڕێن کە ئاوی هەبێت.

 

٥- گەشەسەندنی ئابووری کوردستان لە ٢٠٠٣ تا ئێستا، کە بووەتە نمونەیەکی پێشکەوتووی گەشەسەندوو بۆ هاوڵاتیانی ناوەڕست و خوارووی عێراق.

 

٦- کرانەوە و بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی دیموکراسی و مافە مەدەنییەکان.

 

٧- بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بووەتە سێکتەرێکی پڕ قازانج، وەبەرهێنەری عەرەب هاوشێوەی وەبەرهێنەری کورد روو لە بازاڕی خانووبەرەی کوردستان دەکەن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا بەهۆی کڕینی خانوو لەلایەن هاووڵاتیانی عەرەبەوە، ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگیرێت.