گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە هۆکاری هێنانەوەی 14 پرسیار لەسەر هەژار موکریانی ئاشکرا دەکات

2021.07.03 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە هۆکاری هێنانەوەی 14 پرسیار لەسەر هەژار موکریانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هێنانەوەی چەندین پرسیار لەسەر هەژار موکریانیی شاعیر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پرسیارەکان لە سلێمانی دانراون و هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە، دەشڵێت، بەوتەی ئەو مامۆستایەی پرسیارەکانی داناوە، زۆرینەی قوتابخانەکان بەشێک لە شاعیرەکانی دیکەیان نەخوێندووە بۆیە ئەوە ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ شانازی بە مامۆستا هەژاری شاعیر دەکەین و  شاعیرێکی نیشتیمانپەروەرە، شانازیش به‌ شاعیره‌ نیشتمانپه‌روه‌ركانی دیكه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ هاوشێوه‌ی مامۆستا هه‌ژار خزمه‌تی خاك و نیشتمانی خۆیان كردووه‌، ئێمه‌ جیاكاری له‌ نێوان شاعیران ناكه‌ین."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هیچ په‌وه‌ندییه‌كی به‌ دانانی پرسیاره‌كانه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ئەو بابەتەش بابەتێکی سیاسیی نییە، ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كان، له‌ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ هه‌ندێك پڕۆسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ کە یەکێک لەوانە دانانی پرسیارەکانە."

 

باسی لەوەشکرد، " تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی پۆلی نۆ، به‌ هیچ جۆرێك پرسیاره‌كانی له‌ وه‌زاره‌ت دانانرێت، دوو بابه‌ت پرسیاره‌كانی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ سلێمانی دانراوه‌، كه‌ بابه‌تی كوردی یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی له‌ سلێمانییه‌وه‌ پرسیاره‌كانی دانراوه‌، ئه‌و مامۆستایه‌ش كه‌ پرسیاره‌كانی داناوه‌، هیچ په‌یوه‌ندی و ئینتیمایه‌كی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ نییه‌."

 

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، " له‌ دهۆك تێبینی له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی سلێمانی هه‌بووه‌، پێیانوابووه‌ كه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ گشتگیر نین، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه‌ی پرسیاره‌كانی داناوه‌، روونكردنه‌وه‌ی داوه‌، ده‌ڵێت به‌دواداچوونمان كردووه‌، به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كانی سلێمانی هه‌ندێك له‌ شاعیره‌كانی دیكه‌یان نه‌خوێندووه‌، ره‌چاوی ئه‌وه‌مان كردووه‌، ئه‌گه‌ر شاعیری دیكه‌یان بۆ بهێنینه‌وه‌، ره‌نگه‌ كێشه‌ دروست ببێت، ئه‌و كاته‌ قوتابیان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ببن."

 

ڕوونیشیکردەوە، " به‌هیچ جۆرێك ئه‌م بابه‌ته‌ سیاسی نییه‌، من هەر نەمدەویست لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەم، چونکە هەندێک لە ئاستێکی زۆر نزمەدا ڕەخنەیان گرتووە و وتویانە، پرسیاره‌كان له‌ لقێكی پارتی دانراوه‌، یان مامۆستا هه‌ژار شاعیرێكی نزیك له‌ بارزانی نه‌مر بووه‌، مامۆستا هه‌ژار شاعیری نیشتمانه‌، به‌ر له‌وه‌ی بارزانی نه‌مر نزیك بووبێت، له‌ قازی نه‌مر نزیك بووه‌، به‌داخه‌وه‌ بێڕێزی زۆر به‌رامبه‌ر له‌ مامۆستا هه‌ژار كراوه‌."