کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزه‌كانی ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا لە کەناراوەکانی جەزائیر، دەستیان بەسەر 12 تۆن ماددەی هۆشبەردا گرت کە لە ناو کەشتیەکدا حەشار درابوو. . ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیران، له ئۆپراسیۆنێکدا بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ك لە کەناراوەکانی جەزایر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بڕی 12 تۆن ماددەی هۆشبەر لە لایەن هێزێکی هاوبەشی ئیتاڵیا و ئیسپانیا دەستی بەسەردا گیراوە. . بەپێی زانیارییەکان مادە هۆشبەرەکە زۆربەی لە حەشیش پێکهاتووە و لە لایەن تیمێکی هەشت کەسیەوە لە كه‌شتییه‌ك حەشار درابوو، سەرجەمیان لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون کە هەڵگری ره‌گه‌زنامەی ئۆكرانی بوون. . هاوکات وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زانیاری هه‌واڵگرییان داوه‌ته ئەو دوو وڵاتە بەو هۆیەوە توانراوە ئەو بڕە مادە هۆشبەرە دەستی بەسەردا بگیرێت. . بە پێی زانیاری میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، ئەو وڵاتە بووەتە ڕێگای سەرەکی ئاڵوگۆڕی مادەی هۆشبەر لە نێوان ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا، هەروەها بوەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی قاچاخچیەکانی مادە هۆشبەرەکان.