گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کشتوکاڵ وەڵامدەداتەوە

حکومەتی هەرێم چی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی؟

2021.07.03 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم چی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی؟

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، تائێستا حکومەت هیچ بودجەیەکی بۆ ڕووبەربوونەوەی وشکەساڵی تەرخان نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک لەئەنجومەنی وەزیران پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی نۆ بەنداو لەچەند ناوچەیەکی کوردستان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتەکە ( 3ی تەموزی `2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، " تائێستا حکومەت هیچ بودجەیەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکە ساڵی تەرخانەکردووە، سەرباری ئەوەی چەندین نوسراوی فەرمیمان ئاراستە کردووە".

 

وتیشی، "ئەوپارەیەی کە تەرخانکراوە، شتێکی کەمە وت ەنها بۆدابینکردنی ئاوی خواردنەوە بووە".

 

لەبارەی پلانی دروستکردنی ئەو بەنداوانەی کە لەماوەی ڕابردوودا حکومەت بەڵێنی دابوو بەجێبەجێکردنیان، وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی، " زیاتر لە 60 کۆمپانیای بیانی و دەرەکی داوایان پێشکەش بە حکومەت کردووە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوانە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " لیژنەیەک لەئەنجومەنی وەزیران پێکهێنراوە بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بەداوای ئەو کۆمپانیانە، حکومەتیش دەرخستەی بۆ دروستکردنی نۆبەنداو ئامادە کردووە کە بڕیارە بە سیستمی( PPP ) دروستبکرین بەهاوکاری کەرتی تایبەت".

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوودا بڕیاریدا بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی  دیاردەی وشکەساڵی له‌پارێزگاكان وئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان خه‌رج بکات، وه‌ک ھه‌نگاوی یه‌كه‌میش بڕیاریدا گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بکات.