ناس کورد-
دواى ئەوەى لە سنورەکانى ناحیەى بیارە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران گەنجێکى کورد لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە دەستگیر کرا، ئازاد کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمید بارام، بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە (3ى تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "دواى ئەوەى پەیوەندیمان پێوە کرا کە گەنجێک لە سنورى ناحیەى بیارە لەلایەن هێزێکى سوپاى پاسدارانەوە دەستگیر کراوە دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و پەیوەندیکردن."
ئاماژەى بەوەشدا، "سوپاى پاسداران پێیان ڕاگەیاندین کە هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو گەنجە ئەوەیە کە سنورى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى بە نایاسایى بەزاندووە."
حەمید بارام ئەوەشى بە ناس کورد وت، گەنجەکە خەڵکى هەڵەبجەیە و دواى ئەوەى لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کراوە، دواى کاتژمێریک لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە ئازاد کراوە و گەڕێنراوەتەوە.