گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی کۆمپانیاکە ئاشکراکراوە

بەڵگەی بردنەدەرەوەی هەشت ملیۆن دۆلار قەزری حکومەت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بڵاوکرایەوە

2021.07.03 - 16:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەی بردنەدەرەوەی هەشت ملیۆن دۆلار قەزری حکومەت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەڵگەی بردنەدەرەوەی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاری لەلایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چاودێری دارایی دەڵێیت، نوسراوی بۆ کراوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەوە پارەکە ببرێتە دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

May be an image of text

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح (شەممە 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "کۆمپانیای بەڕێز بڕی هەشت ملیۆن و 500 ھەزار دۆلاری لە ساڵی 2008 وەک قەرز وەرگرتووە و چاودێری دارایی دەڵێت، "نوسراوی بۆ کراوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەوە پارەکە ببرێتە دەرەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من لە ساڵی 2016وە کار بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پارە دەکەم، پێشتر لەسەر ئەم دۆسیە سکاڵای تۆمارکردوە و لە دادگادا نەیبردەوە، بە تۆمەتی ئەوەی ناوم زڕاندوە سکاڵای یاسایی لەسەرم تۆمارکردوە، ھێشتا دادگا حوکمی کۆتایی نەداوە و بەڵگەی منیش بۆ ئەم دۆسیە ڕاپۆرتی چاودێری داراییە."

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت، "لەگەڵ کاک دابان محەمەد بەدواداچونمان بۆ کۆی پرۆژەکانی کۆمپانیای بەڕێز و وردەکاری ناوپرۆژەکان کردوە لەسەرجەم شارەکان ، ڕاپۆرتەکەمان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت ناردوە.. ڕاپۆرتەکە براوە بۆ ئەم کۆمپانیا، ئەویش سکاڵای لەسەر ئێمە تۆمارکردوەو داوای 300 ملیۆن دینار دەکات و دۆسیەکە ھێشتا لە دادگایە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ئێستاش دژی ئەوەین لە سودی سەر قەرزی کۆمپانیای بەڕێزو ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە خۆش ببن، لە بەڕێوبەرایەتی بانکەکانەوە لاری نەبوون نوسراوە لەسەر لێخۆش بوون لەو سودە ساڵانەی چوەتە سەر قەرزەکە."