گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

لە پلەی گەرمیدا سلێمانی پێش هەولێر کەوت

2021.07.03 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
لە پلەی گەرمیدا سلێمانی پێش هەولێر کەوت

ناس کورد-

ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی بەرزتر بووە لە پارێزگای هەولێر، ئەوەش زۆر بە کەمی ڕوودەدات لە هەرێمی کوردستان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 3ی تەموزی 2021، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێری پایتەخت تۆمارکراوە کە 43 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام لە سلێمانی 44 پلەی سیلیزی بووە.

 

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکانیش، سبەینێ بە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما یەک پلە دادەبەزن. 

 

May be an image of text