گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وشکەساڵی

پارێزگار ئاماری مەترسیدار لەبارەى وشکبوونى بیرەکانی هەولێر ئاشکرا دەکات

2021.07.03 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگار ئاماری مەترسیدار لەبارەى وشکبوونى بیرەکانی هەولێر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، 100 بیرى ئاو لە هەولێر وشکیان کردووە و 120 بیرى تریش شۆڕکردنەوەیان پێویستە و دەڵێت، هەولێر دووەمین شوێنە بەهۆى وشکەساڵیەوە زیانمەندبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ شەممە (3ى تەموزى 2021) لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى کێشەکانى کەمئاوی ڕایگەیاند، "ژوورێکى عەمەلیات لە پارێزگاى هەولێر لەسەر ئەو پرسە پێکهێنراوە و ئەمڕۆش دەست بە هەنگاوە خێراکانى دەکات و پلانێکى تر دادەڕێژن بۆ ئەوەى کاریگەرى زیانەکانى کێشەى وشکەساڵى کەم بکرێتەوە".

 

وتیشى، "هەولێر دووەم شوێنە بەهۆى وشکەساڵیەوە زیانى زۆرى بەرکەوتووە، پێویستیشمان بە هاریکارى هاوڵاتیانە و دەستبەئاوەوە بگرن و ئەوانیش وەکو حکومەت لەسەریان پێویستە ئاوى خاوێنى خواردنەوە دابین بکات".

 

لەبارەى وشکبوون و کەمبوونەوەى ئاوى بیرەکانەوە، خۆشناو وتى، "بەداخەوە 120 بیر وشکیان کردووە و 120 بیرى تریش شۆڕکردنەوەیان پێویستە و هەروەها پێشبینى دەکرێت زیاتریش لەو ژمارەیە لەکاربکەون و بووەستن".

 

پارێزگارى هەولێر دەشڵێت، ئەوانەشى کە کێشەى کارەبایان هەیە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکەوە هەوڵى چارەسەرکردنیان بۆ دەدرێت.