گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەرقولئەوسەت: كازمی چانسی هەیە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران

2021.07.03 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
شەرقولئەوسەت: كازمی چانسی هەیە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران

ناس کورد-

سەرەڕاى ئەوەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدى هەڵبژاردن نییە بۆ پەرلەمان و ڕەتیکردووەتەوە پشتگیرى هیچ حیزب و سیاسیەک بکات بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، پێدەچێت دووبارە چانسى وەرگرتنەوەى پۆستەکەى هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا کە پشتی بە چەند سەرچاوەیەک بەستووە (3ی تەموزی 2021) دەڵێت، چانسی کازمی لە وەرگرتنەوەى پۆستەکەى لەدوای هەڵبژاردن لەبەرئەوەیە لەلایەن هەندێک لایەنى سیاسیەوە لەسەروى هەموشیانەوە ڕەوتى سەدر بە سەرۆکایەتى موقتەدا سەدر پاڵپشتى دەکرێت کە لەئێستادا گەورەترین کوتلەى پەرلەمانیە.

دەشڵێت، "نەیارەکانى مستەفا کازمى لە هەوەڵى ئەوەدان بە بەکارهێنانى سوپای ئەلیکترۆنی بڕوا بە هاوڵاتیانى عێراق بهێنن کە قەیرانى کەمى کارەبا لە ساڵانى ڕابردوو و نەبوونى چارەسەرى پێویست هۆکارەکەى حکومەتى ئێستا لێی بەرپرسیارە."

 

دەشڵێت، "سەکێک لە تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ کازمی، ئیمزاکردنى گرێبەستە بۆ چارەسەرى کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاکانى تایبەت بەو بوارە."