گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان داڕمانە

شارەزایەك: دوو ئەگەر لە بەردەم نرخی نەوتدایە

2021.07.03 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەك: دوو ئەگەر لە بەردەم نرخی نەوتدایە

ناس کورد-

شارەزایەکی بواری نەوتی پێشبینی دەکات ئەگەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک) ڕێکبکەون ئەوە نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە، "بەڵام ئەگەر یەک نەبن لە هەڵوێستەکانیان، ئەوە داڕمان لە نرخەکەدا ڕوودەدات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

یادگار سدیق گەڵاڵی لە ڕێكخراوی ڕونبینی تایبەتمەند بە نەوت دەڵێت، دوێنێ کۆبونەوە وەزیرانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک ناسراو بە ئۆپیک پڵەس ئەنجام درا، دوای دوو ڕۆژ وتووێژی گەرم بەڵام نەگەشتن بەڕێکەوتن و خاڵی هاوبەش، بۆیە کۆبوونەوەکانی دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە (5ی تەموزی 2021).


دەشڵێت، "کێشەکە ئیماراتە کە دەیەوێت پشکەکانی زیاد بکات و ئەو ئاستەی ئێستای کە بۆی دیاری کراوە بە نادادپەروەری دەزانێت."


لە کۆتایی ساڵی 2020دا ئیمارات هەڕەشەی کشانەوەی لە ئەندامێتی ڕێکخراوی ئۆپیک کرد بەهۆی هۆکارە، چونکە ئەبوزەبی ملیارەها دۆلاری خەرج کردووە لە پەرەپێدانی سێکتەری نەوتدا بۆیە دەیەوێت بەرهەم زیاد بکات و داوای زیادکردنی بەرهەم بە بڕی 700 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەکات.

 

یادگار سدیق ڕوونیکردەوە، لە کاتێکدا وڵاتەکانی تری ناو هاوپەیمانێتییەکە دەڵێن لە مانگی ئابەوە مانگانە 400 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت ڕوسیا و سعودیەش هەمان ڕایان هەیە.


ئەو شارەزایە جەخت دەکاتەوە کە "مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر بە ئەندازەی پێویست هاوپەیمانیەکە بەرهەم زیاد نەکات بەرزبونەوەی تیژی نرخی نەوت ڕووبدات چونکە کورتهێنان هەیە لە خستنەڕوودا، لە هەمان کاتدا لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن و یەکنەبوونی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس، ترسی داڕمانی نرخ هەیە ئەگەر چی ئەگەرێکی تۆزێک لاوازە."


باسی لەوەشکردووە، ئەم دوو ڕۆژەی پشووی هەفتە (شەممە و یەکشەممە) چاوەڕێ دەکرێت پشوو نەبێت بۆ دانوستانکارەکانی هاوپەیمانییەکە بەتایبەت سعودیە بەڵکو دوو ڕۆژی گەرم و گوڕی وتوێژ بێت بۆ گەیشتن بە خاڵی هاوبەش لە نێوان سعودیە و ڕوسیا لە لایەک و ئیمارات لە لاکەی تر.


لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا نرخی نەوت 50% زیادی کردووە و لەئێستادا لە سەرو 76 دۆلاروە مامەڵەی پێوە دەکرێت.