گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى بومەلەرزەکانى مانگى رابردووى عێراق راگەیەندرا

2021.07.02 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى بومەلەرزەکانى مانگى رابردووى عێراق راگەیەندرا

ناس کورد- 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئامارى بومەلەرزەکانى مانگى رابردووى عێراقى راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد "لەماوەى مانگى حوزەیرانى ڕابردوودا 15 زەمین لەرزە لەعێراقدا ڕوویداوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر حوسێن بەندەر، بەڕێوەبەرى گشتى دەزگاى کەشناسى و زەمین لەرزەزانى لەوەزارەتەکە (2ى تەمووزى 2021) ڕایگەیاند، ڕاپۆرتى مانگانەى تایبەت بە مانگى حوزەیران لەبارەى زانینى زەمین لەرزەکان لە عێراق و ناوچە نزیکەکانى ئامادە کراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش داوە، بەپێى ڕاپۆرتەکە کۆى ئەو زەمین لەرزانەى کە لەتۆڕى زەمین لەرزەزانى عێراقدا بۆ ئەو مانگە تۆمار کراوە گەیشتووەتە 38 زەمین لەرزە کە 15 زەمین لەرزەیان لەناوخۆیى عێراق لەناوچەکانى باکوور ڕوویانداوە و 22 زەمین لەرزەش لەناو ئێران لەناوچە سنورییەکانى عێراق کە پێوەرەکەیان لە لەنێوان (5، 2-2، 5) بووە .

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ناوچەکانى خۆرئاوا و خۆرئاواى باشوورى عێراق هیچ زەمین لەرزەیەکیان تیادا ڕووی نەداوە و ئەوەش سروشتى جوڵەى ڕووبەرى عەرەبى و لەناویدا عێراق دەردەخات کە لەبەشى باکوورى خۆرهەڵاتەوە زەمین لەرزەى تێدا زۆرە بەئاڕاستەى پێکدانى کێشوەرى.

 

باس لەوەش کراوە، هەر لەڕاپۆرتەکاندا کە لەو بارەیەوە ئامادە کراون، هیچ زیانێکى مادى و مرۆیى لەئەنجامى زەمین لەرزەکان لەمانگى حوزەیرانى ئەم ساڵدا تۆمار نەکراوە.