گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى جیهانى قۆناغێکى مەترسیدار لە پەتاى کۆرۆنا رادەگەیەنێت 

2021.07.02 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى قۆناغێکى مەترسیدار لە پەتاى کۆرۆنا رادەگەیەنێت 

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى ئەوە دەدات، جیهان بەقۆناغێکى مەترسیدارى پەرەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆنادا تێدەپەڕێت لەدواى دەرکەوتنى ڤایرۆسى گۆڕاوى دەلتاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدۆرس ئیدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (2ى تەمووزى 2021) ڕایگەیاند، لە نزیکەى 98 وڵاتى جیهان ئەو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوە دۆزراوەتەوە، ئەو پەتایە کوشندەیە و بەردەوامیش خۆى دەگۆڕێت.

 

باسى لەوەش کردووە، بەیەکگرتنى ئەو جۆرە گۆڕاوانە لەشێوەى دەلتا کە بەخێرایى بڵاو دەبێتەوە، ئەو وەچە ڤایرۆسە دەبێتە هەڕەشە بۆ زۆر وڵاتى جیهان. 

 

وتیشى "ئێمە ئێستا لە قۆناغێکى مەترسیدارى پەتاکەداین".

 

گیبریسۆس ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەبێت سیستمى تەندروستى چاودێرى بازدانێکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەردەوامى خۆ گونجاندنى بکات، پشکنینى پەتاکە و زوو ئاشکراکردنى توشبووان و چارەسەرکردنى گرنگە و هەروەها ڕێکارە خۆپارێزییەکانیش  پێویستن.

 

بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى داواشى لەکۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە، ڤاکسینەکان و ئامێرى هەناسەدان و داو و دەرمان و پێداویستیەکانى تر لەنێوان خۆیاندا بەش بکەن و پەلە لە وەرگرتنى ڤاکسین بکەن.

 

گیبریسۆس دەشڵێت، ئەو ڕێکارانەش باشترینن بۆ خاوکردنەوەى پەتاکە و ڕزگارکردنى ڕۆحى خەڵکى و هەروەها بۆ پاڵپشتى کردنى بوژانەوەى ئابوورى جیهانیش.