گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 وردەکارى پوچەڵکردنەوەى پلانى بەئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى بەغدا بە 10 موشەکى گراد 

2021.07.02 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
 وردەکارى پوچەڵکردنەوەى پلانى بەئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى بەغدا بە 10 موشەکى گراد 

ناس کورد-

پۆلیسى فیدراڵى عێراق توانى پلانێکى بەئامانج گرتنى یەکەیەکى سەربازى لەبەغدا بەموشەکى گراد پوچەڵ بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى  ڕاگەیاندنى ئەمنى (2ى تەمووزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەپێى زانیارییە وردەکانى ئاژانسى هەواڵگرى و بەدواداچوونى فیدراڵ لە وەزارەتى ناوخۆ و بەشى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا، هێزێکى لیواى 6 لە پۆلیسى بەغدا توانیوویانە پلانێکى بەئامانج گرتنى یەکەیەکى سەربازى لەخۆرئاواى بەغدا پوچەڵ بکەنەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پۆلیسى فیدراڵ توانیویەتى دەست بگرێت بەسەر 10 موشەک لەجۆرى گراد لە گەڕەکى جیهادى بەغدا و هەروەها گومان لێکراوێکیش دەستگیر بکات و موشەکەکانیش لەلایەن لایەنى تایبەتمەندەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

  

پێشتریش فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا ڕایگەیاند، هێرشێکى گەورەى بۆ سەر فڕۆکەخانەى بەغدا بە 10 موشەکى جۆرى گراد پوچەڵ کردووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردبوو، لیواى شەشەم لەفیرقەى دووەمى پۆلیسى فیدراڵ توانیوویانە پلانى هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەى بەغداى نێو دەوڵەتى پوچەڵبکەنەوە.