گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆیە؛ تەرمى هاووڵاتییەک لە بەنداوى سماقوڵى بەخنکاوى دۆزرایەوە

2021.07.02 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
کۆیە؛ تەرمى هاووڵاتییەک لە بەنداوى سماقوڵى بەخنکاوى دۆزرایەوە

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە کە بەهۆى نەشارەزایى لە مەلەکردن لە بەنداوى سماقوڵى خنکا بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (2ى تەمووزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمرۆ  بەرواری  ٢‌/٧/۲۰۲۱ کاتژمێر (٦)ى  ئێوارە هاوڵاتی (باڤێل تەحسین حمە امین) تەمەن(٢٦) ساڵ، دانیشتووی هەولێر ٥ حەسارۆک پیشە کاسب لە بەنداوی سماقوڵی  بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکا".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تیمی مەلەوان(غەواس) توانیان بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکەی بدۆزنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە وێرای دەربرینی  هاوخەمی بۆ کەس و کارەکەی بەهۆی لەدەستدانی ناوبڕاو، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات بۆ سەلامەتی گیانیان دوور بکەونەوە لە مەلەکردن و پابەندی تابلۆی رێنمایەکان بن بۆ ئەوەی ئاسودەیی  کەس و کارەکانیان تێک نەچێت و گەشتێکی سەلامەت ئەنجام بدەن.