ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (2ى تەمووزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 673 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 671 توشبوو چاکبوونەتەوە و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و بەگوێرەى ئامارەکە پارێزگاى دهۆک زۆرترین ژمارەى توشبوون و چاکبوونەوەى لە کۆرۆنا تۆمار کردووە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩٢ )
١. پشکنین: ( ٨٧٥٢پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٦٧٣ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٦٧١چاکبوون)
٤. مردن: ( ٩ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٣٤٥٦٠ (٧٣٩٥٥٢ هەولێر، ٥٢١١٤٤ سلێمانی، ٨٥٧٧٨٣ دهۆك، ١٦٠٨١هەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٧١١٨ (٥٦٢١٩ هەولێر، ٦١٥٨٧ سلێمانی، ٦٥٥٣٥ دهۆك، ٣٧٧٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٤٨٢٥ ( ٥٣٥٤٨ هەولێر، ٥٥٥٠٤ سلێمانی، ٦٢١٦٢ دهۆك، ٣٦١١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٧٩٩ (١٤٥٧ هەولێر، ٤٠١٧ سلێمانی، ٢٣١٠ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)
مردن ٤٤٩٤ (١٢١٤ هەولێر، ٢٠٦٦ سلێمانی، ١٠٦٣ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی تەمووز ٢٠٢١