گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى تەندروستى پەرلەمان لەبارەى سەپاندنى قەدەغەى گشتى

2021.07.02 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى تەندروستى پەرلەمان لەبارەى سەپاندنى قەدەغەى گشتى

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لیژنەى تەندروستى پشتیوانى سەپاندنى قەدەغەى گشتى ناکات بۆ خۆپارێزى لەپەتاى کۆرۆنا، دەشڵێت "دۆخى پەتاکە قەدەغەى گشتى ناخوازێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن خەڵاتى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى لەپەرلەمانى عێراق (2ى تەمووزى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە ڕێکارە خۆ پارێزییەکان لەپەتاکە جێبەجێ بکرێن بەتایبەت دواى ئەوەى لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەتەواوەتى فەرامۆش کراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لیژنەى تەندروستى پاڵپشتى گەڕانەوەى قەدەغەى گشتى ناکات بۆ ئەوەى تەنگەژە بۆ هاوڵاتیان دروست نەبێت و سەربارى ئەوەش بۆ دۆخى پەتاکە پێویست نییە.

 

خەڵاتى باسى لەوەش کردووە، لەوانەیە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا چەند کاتژمێرێک قەدەغەى نیمچەیى ڕابگەیەنرێت و گرنگە هانى خەڵکى زیاتر بدرێت بۆ وەرگرتنى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، عێراق پابەندە بەهێنانى ڤاکسینە هەمە جۆرەکان و لیژنەکەشیان پاڵپشتى هێنانى تەنها یەک جۆرى دیارى کراوى ڤاکسینەکە ناکات.