گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەرکوک؛ کەمی کارەبا مەترسی لەسەر هەڵگرتن و کۆگاکردنی ڤاکسینەکان دروست کردووە

2021.07.02 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ کەمی کارەبا مەترسی لەسەر هەڵگرتن و کۆگاکردنی ڤاکسینەکان دروست کردووە

 ‏ناس کورد-

 ‏چەند ڕۆژێکە بەهۆی کێشەی کەمى کارەباوە مەترسی لەسەر شوێن و شێوازی هەڵگرتنی سەرجەم ڤاکسینەکان لەشارى کەرکوک دروست بووە و تەندروستی کەرکوک بۆ دابینکردنى کارەباى بەردەم داواکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەکە دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.نەبیل حەمدی بۆشناق، بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک (2ى تەمووزى 2021) لەلێدوانێکى تایبەت بە (ناس کورد)ى راگەیاند "ماوەی چەند ڕۆژێکە تێکچونی کارەبای نیشتیمانی لەشارەکە بۆتە گرفت بۆ ئێمە، داوا لە بەرێوەبەرایەنی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان دەکەین بەشە گازمان بۆ زیاد بکەن و نرخەکەی کەمتر بکەنەوە".

 

وتیشى، سەرجەم ڤاکسینەکان پێویستیان بەوەیە و دەبێت لەنێو ئامێری فێنککەرەوەدابن بەبەردەوامی بەبێ پچرانی کارەبا".

 

سەرچاوەیەکیش لە فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانیەوە بە (ناس کورد)ی وت "لە دوێنی پێنجشەممەوە سەرجەم وێستگەکانی کارەبا لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان ڕاوەستاوە بەشێکیان بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و بەشێکیانیش بەهۆکاری نادیار کە تاکو ئێستا رون نەکراوەتەوە".