گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى بەڕێوەبەرێکى گشتى لەسەر کارەکەى دورخستەوە

2021.07.02 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بەڕێوەبەرێکى گشتى لەسەر کارەکەى دورخستەوە

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەهۆى کەمتەرخەمى کردن لەئەرکەکانیدا بەڕێوەبەرێکى گشتى لە وەزارەتى کارەبا لەسەر کارەکەى لابرد و بڕیاریدا بە کردنەوەى دۆسیەى لێپرسینەوە بۆ چەند بەرپرسێکى ترى ئەو وەزارەتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (2ى تەمووزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرۆک وەزیران فەرمانى کردووە بە لابردنى بەڕێوەبەرى گشتى گواستنەوەى وزەى کارەباى بەشى ناوەراست و هەروەها داواى کردووە سزایەکیشى بەناونیشانى سەرنج ڕاکێشان ئاڕاستە بکرێت بەهۆى ئەوەى وەک پێویست ئەرکە کارگێڕیەکەى بەجێ نەهێناوە.

 

ئاماژەى بەوە کردووە، سزاکەشى بەهۆى ئەو کەمتەرخەمییەوە بووە کە بووەتە هۆى پەکخستنى هێڵى گواستنەوەى وزەى (400 کەیڤى) کە لەئەنجامدا پچڕاندنى هێڵى کارەباى لەسەرجەم پارێزگاکان لێکەوتووەتەوە.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، کازمى فەرمانى کردووە لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانى ترى وەزارەتى کارەبادا بکرێت کە لەو ئەرکەى خراوەتە ئەستۆیان کەمتەرخەمیان کردووە و دۆسیەیەکى لێکۆڵینەوەیان لەدژ بکرێتەوە.

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیران دەشڵێت، بەدواداچوونەکانى کازمى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و کارمەندانى کارەبادا بەردەوامە بۆ ئەوەى هەموو هەوڵێک بخرێتە گەڕ لەم گەرماى هاوینەدا کێشەکانى هاوڵاتیان کەمتر بکرێنەوە.