گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڤیدیۆ؛ لە هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لەنێو تانکەرێکدا دۆزرایەوە

2021.07.02 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لەنێو تانکەرێکدا دۆزرایەوە

ناس کورد- 

شۆفێری تانکەرێک لەشاری هەولێر لەنێو تانکی تانکەرەکەیدا خنکا و  دوای دوو ڕۆژ مانەوەی تەرمەکەی تێیدا دۆزرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر (هەینی 2ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی تەرمێک لە ناو تانکی تانکەرێکی سووتەمەنی و لەلایەن تیمەکانی ڕزگارکردن ی بەڕێوەبەرایەتیمان تەرمەکەی دەرهێنرا و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاووڵاتیەکە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و شوفێری تانکەرەکەیە کە تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنییە، هەرچەندە تانکەرەکە سوتەمەنی تێدا نەبووە، بەڵام لەنێویدا خنکاوە."