گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەروەردەی هەرێم لەبارەی ’’دەرچوواندنی گشتیی خوێندکاران’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.02 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم لەبارەی ’’دەرچوواندنی گشتیی خوێندکاران’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەرچوواندنی گشتیی خوێندکارانی پۆلی 1 تا 11 ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەی بڵاوبووەتەوە ساختەیە و هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

May be an image of text

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم (هەینی 2ی تەموزی 2021) نوسراوێکی ساختەی بەدرۆ خستووەتەوە و ڕایگەیاندووە، " بەرێزان پشت بە نووسراوی ساختە مەبەستن، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم گرنگی داوە بە میدیای پەروەردەیی، بەشێوەیەکی سەرەکی نووسراو و هەواڵە پەروەردەییەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم سەرچاوانەوە وەربگرن :

 

-کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی  پەروەردەیی.

- پەیجی فەرمی کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووک.

- کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک.

- پەیجی فەرمی کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک .

- وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پەروەردە .

- پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک .

- چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە.