گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا بۆ بەرپرسانی هەرێم: گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی ئابوری لە ئارادایە

2021.07.02 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا بۆ بەرپرسانی هەرێم: گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی ئابوری لە ئارادایە

ناس کورد- 

 بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا چوار داواکاریی ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم کرد و ڕایگیاند، گۆڕانکاریی ئابوریی ڕاستەقینە لە ئارادەیە و دەکرێت کوردستان ببێتە دوبەی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر (هەینی 2ی تەموزی 2021)  لە پەیامی کۆتایی کارەکەیدا ڕایگەیاند، “هیوادارم هەرێمی کوردستان لە بەهێزییەوە بۆ بەهێزتر هەنگاو بنێت و من چوار خواستم لە هەرێمی کوردستان هەیە لەوبارەیەوە." 

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "یەکەم، پێویست کورد بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە و پێویستە یەکگرتوو بن تا کاری باشتر ئەنجام بدەن." 

 

"دووەم، گۆڕانکاریی ئابوریی ڕاستەقینە لە ئارادایە و هەرێمی کوردستان دەکرێت ببێتە دوبەی، بەڵام ئەوە پێویستی بە چاکسازییەکی ڕژد و بنچینەیی هەیە." کونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە هەولێر وادەڵێت. 

 

باسی لەوەشکرد، "سێیەم ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە ئازادی ڕادەربڕین بکات و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، وەک چۆن ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەهەندێک خاڵ کردووە کە پێویستە ئەنجام بدرێت." 

 

هاوکات لە خواستی چوارەمیدا باسی لە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە و دەڵێت، مانەوەی پەیوەندی بۆ عێراقێکی بەهێز، زامنی مانەوەی هەرێمی کوردستانە بە بەهێزی.