ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بریاریدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خراپی دۆخی کارەبا، دووهەفتە تاقیکردنەوەکانی وزاریی پۆلی سێهەمی ناوەندی (نۆیەمی بنەڕەتی) دوابخات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (هەینی 2ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەتووە، بڵاویکردەوە، " بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خراپی دۆخی کارەبا، لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە، بڕیاریاندا تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆری پۆلی سێهەمی ناوەندی بۆ ماوەی دوو هەفتە دوابخرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، " لە کاتێکی دیکەدا خوێندکاران لەوادەیەکی نوێ بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان ئاگاداردەکەینەوە، داواکارین بەردەوام بن لە کۆشش و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەکان".