گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری رۆشنبیری داوا دەكات زاراوەی هەورامی بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە

2021.07.02 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری رۆشنبیری داوا دەكات زاراوەی هەورامی بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە

ناس کورد- 

وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات زمانی هەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەک بە زمانی هەورامی بخوێندرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان کە 30 حوزەیرانی ئەمساڵ ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە کراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ماوەیەکە باس و خواس لەسەر خوێندنەوە و نوسین بە شێوەزاری هەورامی بوەتە رۆژەڤ و قسەی لێدەکرێت و هەندێکجار داواکاری دڵسۆزانە کراوە و بڕێ جاریش گلەیی لە خەڵک و رۆشنبیرانی دەڤەرەکەوە هەیە لەوەی کە حکومەتی هەرێم گرنگی بە شێوەزاری نادات لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچونی چەند زمان‌ و زاراوەیەك كە هەورامی یەكێكە لەو زاراوانە.

 

وەزیری رۆشنبیری داواشی لە وەزیری پەروەردە کردووە، "لە قۆناغی بنەڕەتیدا، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەك بە زمانی هەورامی بخوێندرێت".

 

جەختیشیکردووەتەوە، زاراوەی هەورامی دەیان هەزار لاپەڕە دەستنوسی كۆنی پێ نوسراوەتەوە و لە رابردوودا زمانی نوسین‌ و ئەدەبیاتی كوردی بووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكەن دراسەی ئەم بابەتە بكات‌ و بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

No description available.

No description available.