گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی عێراق لەبارەی نەناردنی پشکی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.02 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق لەبارەی نەناردنی پشکی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە شانازی بەوەوە دەکەن،  لەبارەی نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێت، بابەتەکە پەیوەندیی بە کێشەی تەکنیکییەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق (هەینی 2ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند، " پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین و ئاست و لووتکەدایە، ئێمە دڵخۆشین بەوە، چونکە وەکو دەزانن کە پاش چەندین مانگ گفتوگۆکان بوونە ئاکام بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی کورد و دەنگدانی کورد، ئەمەش شتێکە پێشتر لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا نەکراوە، ئێمە شانازی بەم کارە دەکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی پەیوەندی بەو رێککەوتنەوە هەیە لەبارەی پشکی هەرێم ئێستا رێگرییەکان تەنیا لە لایەنە تەکنیکییەکاندایە، دەنا رێککەوتن هەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ناردنی پشکی هەرێم و ئەوەش دەنگی لەسەر دراوە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا لایەنە تەکنیکییەکانە کە پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە تاوەکو پشکی هەرێم بنێرێت".

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ک لەئێستادا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرا لە ئیتاڵیایە، وتیشی، "تاوەکو ئێستا کۆبوونەوە هەیە لەسەر ئەو بابەتە و چارەکردنی هەندێک بابەت و پاشان هەرێم و خەڵکی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێم عێراقین و ئەمە لە ئەنجوومەنی وەزیران چەسپاوە، ئێمە هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین".