گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کارەبای هەموو عێراق کوژایەوە و وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.02 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
کارەبای هەموو عێراق کوژایەوە و وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای عێراق لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبای نیشتیمانی ڕایگەیاند و بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەهەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق (هەینی 2ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە  بڵاویکردەوە، " نەبوونی تەزووی کارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبا بەشێوەیەکی تەواو ( شەتداون) لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بۆیە بەباشمان زانی هاووڵاتیان لەوە ئاگاداربکەینەوە".

 

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، " بەهۆی تەقینەوەی تاوەرەکانی گەیاندنی تەزووی کارەبا لە هەردوو پارێزگای نەینەوا وسەلاحەدین لەلایەن چەکدارانی داعشەوە زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمیکردووە کە ئەوەش وایکردووە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەی ئۆتۆماتێکی بکوژێنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردوو، " وەزارەتی کارەبا لەهەوڵدایە لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەر بکات".