ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ شەممە پلەکانی گەرمی کەمێک دادەبەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 2ی تەموزی 2021، بەرزترین پلەی گەرمی لە شارەکانی هەرێم لەنێوان 42 بۆ 45 پلەی سیلیزیدا دەبێت خێرایی با-ش لەنێوان پێنج بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
هاوکات سبەینێ شەممە، پلەی گەرمی نزیکەی دوو پلە دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان 40 بۆ 44 پلەدا دەبێت.