گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بازرگانی کردن بە مرۆڤ زیادی کردووە’’

2021.07.02 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بازرگانی کردن بە مرۆڤ زیادی کردووە’’

ناس کورد- 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ زیادبوونی دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە زۆرترینیان ناچارکردنە بە ئەنجامدانی کاری سێکسی یاخود کارکردن یاخود بردنەناو گروپە چەکدارییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا حکومەتەکان زۆرینەی هەوڵەکانیان تەرخان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە کەمبوونەتەوە، بەوەش ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن سوودیان لەوە وەرگرتووە و ئەو دیاردەیە لە جیهاندا زیادی کردووە. 

 

بەوتەی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، نزیکەی 25 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بوونەتە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " زۆرێک لەوانە ناچارکراون کاری سێکسی ئەنجام بدەن، بەشێکیان ناچارکراون لە کارگەکان یاخود لە کێڵگەکاندا کاربکەن، یاخود بەشێکیشیان ناچارکراون بچنە ناو گروپە چەکدارییەکانەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەمە قەیرانێکی جیهانییە، سەرچاوەیەکی گەورەی ئازاری مرۆڤەکانە و ئەو مرۆڤانە دەکرێنە ئامانج کە لاوازن بەتایبەت لەڕووی مادییەوە." 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە هاتووە، " لە هیندستان و نیپاڵ، کچانی هەرزەکار لە خێزانە هەژارەکان و ناوچە دوورەدەستەکان زۆرکات پێشبینی ئەوەیان لێکراوە لە ماوەی قەیرانی ئابووریدا واز لە خوێندن بهێنن و پشتیوانی خێزانەکانیان بکەن."

 

باس لەوەش کراوە، هەندێکیان ناچارکراون بە پارە هاوسەرگیری بکەن، هەندێکی دیکەیان ناچارکراون کار بکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو داهاتە بکەن کە نەماوە."

 

هەر بەگوێرەی ڕاپۆتەکە، "لە هەندێک وڵاتی دیکەدا، بە ئەمەریکاشەوە، خاوەن ماڵەکان کرێچییەکانیان ناچارکردووە کاری خراپییان لەگەڵدا بکەن لەکاتێکدا کە نەیانتوانیوە کرێ بدەن."