گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردا هات

2021.07.02 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردا هات

ناس کورد- 

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئۆپیک بۆ پڵەس بۆ ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرەو دابەزین هەنگاو دەنێت و چەند سەنتێک لە نرخەکەی دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ (هەینی 2ی تەموزی 2021) بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 75 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 75 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

بڕیاربوو دوێنێ پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس دەربارەی ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرمهەمهێنانی نەوت بەڕێوەبچێت، بەڵام بەوتەی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ هەینی دواخراوە.