گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دژى داگیرکاریى تورکیا بۆ سەر هەرێم ئەوروپا خۆپیشاندانى فراوان بەخۆیەوە دەبینێت

2021.07.01 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
دژى داگیرکاریى تورکیا بۆ سەر هەرێم ئەوروپا خۆپیشاندانى فراوان بەخۆیەوە دەبینێت

ناس کورد- 

کۆمەڵە کوردییەکانى فەرەنسا داوا لە ڕەوەندى کوردى لەو وڵاتە دەکەن، دژى دەستدرێژییە سەربازییەکانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان خۆپیشاندان ساز بکەن و بەشدارى بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەگید پۆڵاد، وتەبێژى ئەنجومەنى دیموکراتى کوردستان لە فەرەنسا کە لە 26 گوپى کوردى پێکهاتوون (1ى تەموزى 2021) ڕایگەیاندووە، لە 23ى نیسانى ئەمساڵەوە تورکیا پرۆسەى داگیرکارى فراوانى بە شێوەیەکى نهێنى دەستپێکردووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، شەڕى سەخت لە ناوچەکە بەردەوامە و گەریلاکان بە توندى بەرگرى دەکەن دژى داگیرکارییە ناشەرعییەکەى تورکیا.

 

وتەبێژى ئەنجومەنى دیموکراتى کوردستان لە فەرەنسا باسى لەوەشکردووە، ڕژێمى تورکیا پلانى داگیرکردنى ڕۆژئاوا و باشورى کوردستانى داناوە، لاوازى هەڵوێستەکانیشى لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى وەک هەل قۆستووەتەوە.

 

ئاجیت بولات ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بڕیارە ڕۆژى شەممە خۆپیشاندانى ڕەوەندى کوردى لە شارەکانى ئەڵمانیان و هەروەها لەندەن، برۆکسل، ئەمستەردام، ڕۆما، هلسنکى، گۆتەنبێرگ، ملبۆرن و تۆکیۆ ئەنجام بدرێت و تێیدا داواى کۆتایى هێنان بە داگیرکارى تورکیا بۆ سەر کوردستان و کشانەوەى هێزەکانى بکەن>

 

سەبارەت بە فەرەنسا هێماى بۆ ئەوەکردووە، هەروەها بڕیارە کۆمەڵە کوردیەکانى فەرەنساش ڕۆژى یەکشەممە بەهەمان شێوە خۆپیشاندان ساز بکەن، چونکە ڕۆژى شەممە تایبەتە بە میهرەجانى بزوتنەوەى ژنانى کوردى لە شارەکانى پاریس، ڕین و ستراسبۆرگ.