ناس کورد-
دەستەى دەروازە سنوریییەکانى عێراق ئاشکرای کرد، بەراورد بە شەش مانگى یەکەمى پارساڵ 75 ملیار دینار داهاتیان زیادى کردووە، ئەوەش بەهۆى گرتنەبەرى ڕێوشوێن و بە ئەلیکترۆنى کردنى دەروازە سنورییەکانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکان عێراق (پێنجشەممە 1ی تەموزی 2021) بە ڕۆژنامەى فەرمیى عێراقى ڕاگەیاند، " لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق 553 ملیار دینار بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوە لەکاتێکدایە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا داهەتەکە 478 ملیار دینار بووە، واتە لەمساڵدا داهاتەکە 75 ملیاری دینار زیادی کردووە."
ئەوەشى وتووە، سەرەڕاى بڵاوبوونەوەی پەتاى کرۆنا لە ساڵى ( 2020) و بارودۆخى گشتى و داخستنى دەروازەکان داهات بەرزبووەتەوە بۆ 1 ترلیۆن و194 ملیار دینار بە بەراورد بە ساڵى 2019 کە ترلیۆنێک و 122 ملیار دینار بووە و جیاوازیەکە 72 ملیار دینارە، ئەوەش بەهۆى ئەو چاودێرى و ڕێوشوێنە توندانەوە کە گیراونەتەبەر.