گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخانەوە

2021.07.01 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخانەوە

ناس کورد

لەسەر پرسی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر زیاتر لە 70 کەس لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەنیدخانەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەیان کۆمێنتی نەشیاو بۆ بەڕێوەبەری تەندروستیی شارەکە نوسراوە و دەست براوە بۆ ژیانی تایبەتی و کەسێتی، هەربۆیە ئەو کەسانەی وایان کردووە بە دادگایان دەسپێرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان (پێنجشەممە 1ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ماوەیەکە ھەندێك سایت و ماڵپەڕو پەیجێکی ساختە ھەڵمەتێکی ناڕەواو دوور لە ھەر بەھایەکی ھەواڵی و میدیایی بەھا کۆمەڵەیەتیەکان و پەلاماری ناڕاست و ناڕەوایان دژ بە بەڕێوەبەروو بەڕێوەبەرێتییەکەمان گرتووەتەبەر و ڕێگە خۆشکەرن بۆ نوسینی کۆمێنت و ووشەی نەشیاو لە نێو ھەزاران ووشەی جوان و ڕەخنەی بونیاد نەری خەڵکی خەم خۆردا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەیان کۆمێنت و ووشەی نەشیاو و بەدوور لەھەر بەھایەکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی جنێوو سوکایەتی دەست بردن بۆ ژیانی تایبەت و کەسێتی ڕووبەڕوومان کراوەتەوە، بۆیە ئێمە بەمافی یاسایی و کەسێتی خۆمانی دەزانین  پارێزگاری لەخۆمان و ژیانی تایبەتی و کەسی خۆمان بکەین و یاسا بە پارێزەری خۆمان و ھەموو ئەوانە بزانین کا نەھەقی و زوڵمی ھاوشیوەیان دەکرێتە سەر سوپاسی ھەموو ئەوانەش بکەین کە بە ڕەخنە و پێشنیازەکانیان ووزەمان پێ دەبەخشن بۆ ئەوەی خزمەتکاری زیاتریان بین و ناوبانگی شاری نوسین و قەڵەم بەووشە جوانەکانیان جوانتر دەکەن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە 72 کەس لەسەر ڕەخنەگرتن دراونەتە دادگا دورە لە ڕاستی یەوە تەنها 24 خاوەن پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە سوکایەتی و تۆمەت و تشهیریان بە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان کردووە ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " هەر کەس و لایەنێك و ڕیکخراو و گروپێك بەڵگەی لەسەر کەمتەرخەمی یان هەبوون گەندەڵی و قۆرخکاری دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسی لەلایەن بەڕێوەبەرو هەر بەرپرسێك لەسنوری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخاندا هەیە با دادگا سەروەر بێت بەڵگەکانی پێشکەشی دادگا بکات وە دەرگای بەڕێوەبەرێتیمان واڵایە بۆ هەر لیژنەیەک لە سەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و وەیان لیژنەی تەندروستیی  پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لەهەر کەموکورتی و کەمتەرخەمیەك لە ئەستۆی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرێتی تەندروستیی دەربەندیخان بێت."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دواجاریش ڕووی دەممان دەکەینە ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرو خاوەن قەڵەم و کەسانی بە ویژدان و دەپرسین؟؟  پەنابردنە بە یاساو دادگا و بڕوا ھێنان بە ڕێکارە یاساییەکان پێشیلی  ئازادییە ؟؟؟ یان دەست بردن بۆ ژیانی تایبەت و جنێوو سوکایاتی و بوختان... ؟؟ ."

 

تەندروستیی دەربەندیخان جەختیشیکردووەتەوە، " کۆمێنت و ووشەی جوان و ڕەخنە بونیاد نەرەکانتان دەکەینە ھەنگاوێکی نوێ بۆ کارەکانمان لە پیناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان، ووشەی نەشیاوو سوکایەتی و ناووزڕاندن و دەست بردن بۆ ژیانی کەسی و تایبەت بەدادگاو یاسا دەسپێرین."