ناس کورد-
زانایانى ئەمریکى توانیویانە دەمامکێک گەشەپێبدەن، کە دەتوانێت بە ماوەى 90 خولەک ئاشکراى بکات، کە توشبووى کۆرۆناى یاخود نا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى (1ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، زانایانى زانکۆى هارڤارد و پەیمانگاى ماساشۆستس بۆ تەکنەلۆژیا توانیویانە گەشە بە دەمامکێک بدەن، کە دەتوانێت لە ماوەى 90 خولەکدا ئاشکراى بکات کە توشبووى کۆرۆناى یاخودنا.
ڕونیشکراوەتەوە، کەمامە هەستەوەرى هەیە و دەتوانێت لە ڕێگەیانەوە ڤایرۆسەکە بناسێتەوە کاتێک لە ڕێگەى هەناسەوە دێتە دەرەوە و کاتێک بتەوێت پشکنین بکەیت خۆت هەستەوەرەکان دەخەیتە کار.
دەیلى مەیڵ ڕونیشیکردووەتەوە، پێویستە سەرەتا 15 بۆ 30 خولەکە دەمامکەکە ببەستیت، دواتر لەماوەى 90 خولەکەدا ئەنجامى پشکنینەکەت لەسەر شریتێک دەردەکەوێت کە بەسەر دەمامکەکەوەیە، ئەویش لە ڕێگەى گۆڕینى ڕەنگییەوە ئەگەر کەسەکە توشبوو بوو.
لاى خۆیەوە پیتەر نجوین توێژەر لە زانکۆى هارڤار کە بەشداربووە لە گەشەدان بە دەمامکەکە باسى لەوەکردووە، داهێنانەکەیان زۆر ورد و خێرایە و تێچووشى کەمە، هەروەها لە ئێستا سەرقاڵى ئەوەن گەشەى پێبدەن بەشێوەیەک کە بتوانێت دواى پشکنینەکە ئەنجامەکە بنێرێت بۆ ژمارەى مۆبایلەکەت.