گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە دواکەوتنی موچە و چارەسەرکردنی قسە دەکات

2021.07.01 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە دواکەوتنی موچە و چارەسەرکردنی قسە دەکات

ناس کورد-

پارێزگارى سلێمانى ڕایگەیاند، لە کۆوونەوەى فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانى سلێمانى لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەت، باسى شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان و خزمەتگوزارى و بارودۆخى تەندروستى و ئاسایشى گشتى کران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا و بەرپرسانى فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (1ى تەموزى 2021)، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆبوونەوەیەکى بە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان کرد و تێیدا جەختلەوەکرایەوە کە ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە بە شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان بۆ ئەوەى بتوانێت خزمەتێکى باشترى هاوڵاتیان بکرێت و ڕۆتین کەمبکرێتەوە و چاودێریکردن باشتر بکرێت و بەخێراتر وەڵامى داخوازیەکان بدرێتەوە.

 

ڕونیشیکردەوە، هەروەها جەختلەوە کراوەتەوە کە دامودەزگاکانى دەوڵەت خزمەتى زیاترى هاوڵاتیان بکەن و ئەرکى خۆیان لە گەیاندنى خزمەتگوزاریەکان باشتر و چاکتر بکەن، هەروەها سوپاسى کردن کە لە بارودۆخى پەتاى کۆرۆنادا توانیویانە خزمەت بکەن، هانى هەموانیشیدا کە کەمتەرخەمى نەکرێت لە کۆکردنەوە و زیادکردنى داهات بەپێى ڕێنماییەکانى حکومەت و پەرلەمان.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشى، هەروەها پارێزگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان جەختیان لەوەکردووتەوە لەسەر ئەو میکانیزمانە کە پێویستە حکومەت بیگرێتە بەر، چونکە دەبنە هۆى ئەوەى خزمەتگوزاریەکان باشتربن و داهاتى دەوڵەت و پابەندبوونى فەرمانبەران بە دەوامکردنەوە زیاتر دەبێت وم تمانەى هاوڵاتیان بە حکومەتەوە زیاتر دەبێت.

 

سەبارەت بە کاتى شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان پارێزگارى سلێمانى لە وەڵامى ڕۆژنامەنوساندا وتى، هەموو ڕێکارەکانى تەواو بووە و لەوەدایە هەفتەى ئایندە بە فەرمى دەسەڵاتەکان جیابکرێنەوە و دیارى بکرێت.

 

سەبارەت بەوەى هەندێک وەزارەت موچەیان وەرگرتووە و ئێستا وەستاوە وتى، ئومێد دەکەین لە ئایندەیەکى زوودا بابەتى بودجە چارەسەر بکرێت و دابەشکردنى موچەش دەست پێ بکاتەوە، چونکە ئەگەر بەشێوەیەکى باش موچە دابەش بکرێت و لەکاتى خۆیدا بدرێت، ئەوا داهاتى حکومەتیش زیاد دەکات، چونکە بازاڕ دەبوژێتەوە و کەرتەکانى تر کە دەبنە داهات بۆ حکومەت زیاد دەکەن، بەپێچەواوە گرفت بۆ داهات دروست دەبێت، ئومێدمان هەیە ئەو دۆخەمان تێپەڕاندبێت.