گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى لەبڕۆکسلەوە: قوربانیەکانى هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە لەبیر ناکەین

2021.07.01 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لەبڕۆکسلەوە: قوربانیەکانى هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە لەبیر ناکەین

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، قوربانیەکانى هێزە عێراقییەکان و حەشدى شەعبى و پێشمەرگە بۆ لەناوبردنى داعش، لەبیر ناکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (1ى تەمووزى 2021) لەمیانەى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ نوێنەرە هەمیشەییەکانى وڵاتانى ناتۆ لەبڕۆکسڵ ڕایگەیاند، عێراق هاریکارکردن لەگەڵ ڕێکخراوى هاوپەیمانى ئەتڵەسى (ناتۆ) و وڵاتانى ئەندامى، بە بەهایەکى بەرز دەزانێت، ئەوەش لەپێناو دامەزراندنەوەى دەزگاى سەربازى و پتەوکردنى تواناى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، چەند دەیەیە عێراق بەدەستى شڵەژانى سیاسى و ئەمنیەوە ناڵاندوویەتى و دواهەمین گرفتار بوونیشى بەدەستى چەتەکانى داعشەوە بوو و ناتۆش ڕۆڵێکى باشى بینیووە بۆ پاڵپشتى کردنى عێراق بەئامانجى تێکشکاندنى داعش و قوربانیەکانى هێزە عێراقیەکان و پۆلیس و دژە تیرۆر و حەشدى شەعبى و پێشمەرگە و خۆبەخشەکانیش لەو سۆنگەیەوە لەبیر ناکەن.



کازمى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هێشتا عێراق لەهێڵى پێشەوەى شەڕکردنە دژى داعش و تیرۆریستان و هەڕەشە ئەمنیەکانیش زۆرن گەرچى هێزەکانیان توانیویانە پێگە سەرەکییەکانى داعش تێک بدەن و هەروەها سەرکەوتووش بوون لەتێکشکاندنى شانە نوستووەکانیان کە لەناوچە جیاجیاکانى عێراقدا بڵاوبوبوونەوە.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق داواشى لە وڵاتانى ئەندامى ناتۆ و نێودەوڵەتى کرد،  کەرەستە سەربازى و ئەمنیەکان بۆ پتەوکردنى ئۆقرەیى و سەقامیگرى بخەنەگەڕ و هەروەها پاڵپشتى مرۆیى بگەیەننە ناوچە زیانمەنەدەکان بەهۆى شەڕەوە.

 

لەبەشێکى ترى وتەکانیدا کازمى باسى لە ئاڵنگارییەکانى بەردەم حکومەتەکەى کردووە بەهۆى قەیرانى دارایى لەسەردەمى پەتاکە و هەروەها بڵاوبونەوەى گەندەڵى و نەبوونى پلان کردووەتەوە لەساڵانى ڕابردوودا و بۆ ئەو مەبەستەش بە بایەخەوە باسى لە وەرەقەى سپى چاکسازى کردووە.

 

هاوکات لەبارەى دۆخى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە سەرۆک وەزیرانى عێراق وتوشیەتى، پێشوازیان لە بڕیارى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کردووە و هەروەها لەبڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بۆ پاڵپشتى کردنى عێراق بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى گشتى و مانگى تشرینى یەکەمیشیان بۆ بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە دیارى کردووە.