گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاسپۆرتى ڤاکسین دەدرێتە هاووڵاتیانى کوردستان

2021.07.01 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
پاسپۆرتى ڤاکسین دەدرێتە هاووڵاتیانى کوردستان

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پاسپۆرتى ڤاکسین دروست دەکەن و وەک ناسنامە دەدرێتە ئەو هاووڵاتییانەى کە ژەمە ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.سامان بەرزنجى (1ى تەمووزى 2021) لەمیانەى لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بە بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کرد و وتى "لەئێستادا هەرێمى کوردستان لە دۆخى پڕتەقاڵیدایە".

 

هۆشدارى ئەوەى دا کە خۆپارێزى بکرێت بۆ ئەوەى کە دۆخەکە نەگاتە مەترسى.

 

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونیکردەوە، پێدانى ڤاکسینى ڤایزەر بە هاووڵاتیان زیاتر دەکرێت و خواستێکى زۆر لەسەر ڤایزەر هەیە و 191 هەزار هاووڵاتى ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

 

د.سامان بەرزنجى ئاماژەى بەوە کرد کە داوایان لە حکومەتى عێراق کردووە کە ژەمى زیاتر لە ڤاکسینى ڤایزەر رەوانەى کوردستان بکەن.

 

جەختیشى کردەوە، خواست لەسەر پێدانى ڤاکسینى ئەسترازینکا کەم بووە و کار بۆ ئەوە دەکرێت کە تەنها ڤایزەر بدرێت بە هاووڵاتیان.

 

هاوکات وەزیرى تەندروستى ئاماژەى بەوە کرد کە وەزارەتەکەى پاسپۆرتى ڤاکسین دروست دەکات و دەیبەخشێتە ئەو هاووڵاتیانەى کە ژەمەکانى ڤاکسینیان وەرگرتووە.