گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە ئاگرەکەی هەڵەبجە چی دۆزرایەوە، واتە کەسی لە پشتەوەبوو؟

2019.06.19 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئاگرەکەی هەڵەبجە چی دۆزرایەوە، واتە کەسی لە پشتەوەبوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی ئەم دواییەی چەند گوندێکى شاخی شنروێ و باڵامبۆ لە هەڵەبجە، هاوڵاتییەکی خەڵکی ناوچەکە دەچێتە ئەو شوێنەی کە سەرەتا ئاگرەکەی لێ هەڵگیرساوە و لەناو خۆڵەمێشەکەدا شتێکى نامۆی دۆزییەوە. مەریوان عەبدولعەزیز کە خەڵکی گوندی بۆینە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی ناس کوردی ڕاگەیاند، "هەر کە ئاگرەکە هەڵگیرسا، شوێنەکەم دیاریکرد و دوای کۆنترۆڵکردن و کوژانەوەی ئاگرەکەش، دەستبەجێ چوینە." مەریوان وتیشی، "بەدوای سەرەداوی ئاگرەکەوە بووە و لەوکاتەشدا لەناو خۆڵەمێش و پاشماوەی ئاگرەکەدا زەڕیبینێکی دۆزیوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادارکردووەتەوە." مەریوان لە فەیسیوک خۆی نوسیویەتى، "چاوەروانی دوو دادگان لەسەر سوتانی ملیۆنان گیانلەبەر و دارودرەخت و ژینگە و سروشتی ناوچەکە، یەکێکیان دادگای خودایی کە کەس لەدەستی دەرناچێ و ئەویتریشیان دادگای زەمینییە کە ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لیکۆلینەوەی لەسەر بکەن و ئەنجامدەرەکانی سزا بدەن." لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوورەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دەستێکى نادیار هەیە کە هەڵدەستیت بە سوتانی پوش و پاوان و دارستانەکان و باخەکانی سنورەکە بە بەکارهێنان و دانانی ئامێری کردنەوەی ئاگر یاخود بەدەستی ئەنقەست. . بەرگری شارستانی هەڵەبجە وێنەی زەڕەبینێکی داناوە کە لە پاشماوەی ئاگر دۆزراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، "هۆکاری کەوتنەوەی یەکێک لە ئاگرەکان بووە لە ناوچەکە." بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، تائێستا پۆلیسی و هێزە ئەمنییەکان هیچ کەسێکیان لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرنەکردووە. ڕۆژی 15ی ئەم مانگە ئاگرێکی بەهێز لە چەند گوندێکى شاخەکانی باڵامبۆ و شنروێ لە هەڵەبجە کەوتەوە و دوای دوو ڕۆژ کۆنترۆڵکرا.   https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1145669028890495&id=272756672848406&__xts__%5B0%5D=68.ARCSx9q_pZv-SsG21sQ1fQX-AiPh_cP8AHljW0CxJE8NMgfwXyS9gz9NhFFQkTK1Th1xzRVjVPe5DBdi6Q71js5UYmYedLwQqlWjzEaE3KemI36_BD38UNdyr-aGbXH71sd5aIH0LF4STIHKQHVpqv05NOHVJvrjsbcSzQf1dzZaKyfQTDn60LQCqr0fylZZ_J1Lm4HRghdzzWZInLq3jComEj6701zKn04wx_EGzYkvdAe6V3QROluyGdqnsCH3Chjxvvf4ztL1K6lzI7ML72C8B7plj6blaJJbUtAsJjDNm3VkWRcOCO1daYtKCIzjX-vv2ANBkIYt347CfpzDmkktNg&__tn__=-R