گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

واشنتۆن پۆست: چین زیاتر لە 100 سەکۆى موشەکى نوێى دامەزراندووە 

2021.07.01 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن پۆست: چین زیاتر لە 100 سەکۆى موشەکى نوێى دامەزراندووە 

ناس کورد-

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاوى کردەوە، چین سەرلەنوێ دەستى کردووە بە دامەزراندنى سەکۆى نوێى موشەکى بالیستى و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێى زیاترى لاى بەرپرسانى ئەمەریکا دروست کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە (1ى تەمووزى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکى شیکارى ئاماژەى بەوە کرد، ئەگەرى ئەوە هەیە چین 100 سەکۆى موشەکى نوێى بالیستى کە بتوانێت چەکى ئەتۆم هەڵ بگرێت دروست بکات لەنزیک بیابانەکانى شارى یومین کە دەکەوێتە خۆرئاواى ئەو وڵاتەوە و ئەوەش تواناى ئەتۆمى پەکین بەهێزتر دەکات.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەپێى وێنەى مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن توێژەرانى ناوەندى جیمس مارتنەوە لەئەمەریکا بەدەست کەوتوون، کارکردن لە 10 پێگەکە بەردەوامە کە سەدان کیلۆمەترى چوارگۆشەى بەرزونزمى ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەستکەوتنى زیاتر لە 100 پێگەى موشەکى نوێ لەکاتى تەواوبووندا دەبێتە وەرچەرخانێکى مێژوویى بۆ چین، کە ئەو وڵاتە لەو بڕوایەدایە خاوەن ڕێژەیەکى کەمى چەکى بوارەکەیە کە دەگاتە 250 بۆ 350 چەکى ئەتۆمى.


 

 

باس لەوەش کراوە، تائێستا ژمارەى موشەکە نوێییەکانى تایبەت بەو پێگەیە بەوردى نەزانراوە بەڵام دەکرێت کەمتر نەبێت لە 119، ئەمە لەکاتێکدا مانگى ڕابردوو چین ئامارێکى ساختەى لەسەر ئەوە بڵاو کردووەتەوە.



لەو بارەیەوە جیفرى لویس، شارەزا لەپێگە ئەتۆمییەکانى چین و ئەندامى تیمى شیکارى پێگە گومانلێکراوەکان لەناوەندى جیمس مارتن ڕایگەیاندووە، لەگەڵ خستنەگەڕى پێگە ڕاگیراوەکانى تردا هەموو پێگەکان لەسەرتاسەرى چین دەگەنە نزیکەى 145 پێگە لەو باوەڕەدان چین توانا ئەتۆمیەکانى بەرفراوان دەکات بۆ ئەوەى بتوانێت بەرپەرچى هەر هێرش و هەژمونێکى بەرگرى موشەکى ئەمەریکا ببێتەوە.



ئەو ڕاپۆرتە لەدواى هۆشدارى ژمارەیەک لەبەرپرسانى پنتاگۆنەوە دێت کە لەبارەى پەلەکردنى چینەوە بۆ پێشخستنى تواناى ئەتۆمی پێشکەشیان کردبوو.

 

ئەدمیراڵ چارڵز ڕیچارد لەکۆبونەوەیەکى کۆنگرێس دا ڕایگەیاندووە، گەشەپێدانەکە سەرسوڕهێنەرە کە لەچین ڕوودەدات، بەدامەزراندنى پێگەى موشەکى بالیستیى کشیوەبڕەوە، هەروەها دامەزراندنى پێگەى موشەکى گوێزرەوە کە دەتوانێت لەمانگە دەستکردەکانیش بشاردرێنەوە و ئەوە سەربارى چین ژێر ئاوى دروست کردووە دەتوانێت چەکى ئەتۆمى هەڵ بگرێت.