گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خامنەیى شوێنگرەوەى سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى دیارى کرد 

2021.07.01 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیى شوێنگرەوەى سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى دیارى کرد 

ناس کورد-

دواى سەرکەوتنى ئیبراهیم ڕەئیسى لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێراندا، بۆ پڕکردنەوەى شوێنەکەى ڕابەرى باڵاى ئێران کەسێکى دیاری کرد لەباڵى پارێزگارانى وڵاتەکەى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئێران ئەمڕۆ (1ى تەمووزى 2021) بڵاویان کردەوە، دواى سەرکەوتنى ڕەئیسى لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتەکەیدا، عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێران غوڵام حوسێن ئەیجەئى بۆ سەرۆکى دەسەڵاتى دادەوەرى لەشوێنى سەرۆک کۆمارى ئێستایى ئێران دیاری کرد.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەیجەئى پێشتر وتەبێژى فەرمى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران بووە و چەند ساڵێک لەو پۆستەدا خزمەتى کردووە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەساڵانى نێوان 2009 بۆ 2013 ئەیجەئى دادوەرى گشتى ئێران بووە و پێشتریش لەکابینەکەى ئەحمەدى نەژادا لەنێوان ساڵانى 2005 وەزیرى هەواڵگرى ئەو کابینەیە بووە.

 

ماوەیەکیش ئەیجەئى وەکو سەرۆکى دادگایەکى تایبەتمەندى پیاوانى ئاینى ئەو وڵاتە کارى کردووە و ئێستاش ئەندامى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییە باڵاکانى ئێرانە.