گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سویسرا پشکنینێکى نوێی بۆ ئاشکراکردنى كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا داهێنا 

2021.07.01 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
سویسرا پشکنینێکى نوێی بۆ ئاشکراکردنى كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا داهێنا 

ناس کورد- 

تاقیگەکانى یونیلابسى سویسرا ڕایگەیاند، لەڕێگەی تاقیگەیەکى پێشکەوتووى نوێوە تایبەت بەپشکنینى کۆڤید 19 دەتوانن نەوەى ڤایرۆسى گۆڕاوى دەلتا و هۆکارى سەختى پەتاکە ئاشکرا بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمۆتیو گیماریش بەڕێوەبەرى کارگیڕى بەشى کۆڤید 19 لەتۆڕەکە (1ى تەمووزى 2021) ڕایگەیاند، بەهۆى تەشەنەسەندنى نەوەى دەلتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بڕیاریانداوە لەبەشى کارگێڕى تاقیگەکانى یونیلاس، تیمەکانیان بۆ کار بۆ پشکنینى نوێ بکەن بۆ ئاشکراکردنى نەوەى نوێى ئەو ڤایرۆسە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تاقیگەکان هەمان تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن کە بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆسى کینتى گۆڕاو بەکاریان هێناوە و سوریشن لەسەر ئەوەى چاودێرى ڤایرۆسى گۆڕاوى دەلتا بکەن و ڕەچەڵەکەکەشى بدۆزنەوە لەئایندەدا.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، داتا پزیشکییەکان کە گەیشتووەتە تاقیگەکەیان چاودێرى دۆخى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى دەلتاى گۆڕاو دەکات و هەروەها ڕەچەڵەکە نوێیەکەشى لەزۆر وڵاتدا ئاشکرا دەکات، ئەوەش یارمەتى لایەنە تەندروستیەکان دەدات بۆ ڕێگرى کردن لێى ڕێوشوێنى پێویستى بۆ بگرنە بەر.

 

باس لەوەش کراوە، گرنگیدانى ئەو تاقیگەیە بەو جۆرە ڤایرۆسە نوێیە هەر لەگەڵ پشکنین و چاودێرى کردنى هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کە لەبارەى ڤایرۆسى گۆڕاوى دەلتاوە بڵاوى کردەوە، کە ئەو جۆرە ڤایرۆسە لەسەر ڕێگایە بۆ ئەوەى ببێتە نەوەى ترى باوى ڤایرۆسەکە لەجیهاندا و لەبەریتانیاش لە 91% توشبوواندا دەرکەوتووە.