ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان وەڵامى حکومەتى هەرێمى بۆ داواکارییەکى فراکسیۆنەکەیان لەبارەى هەموارکردنى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆراى بەشێک لە فەرمانبەران، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى لە پەرلەمانى کوردستان (1ى تەمووزى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا نووسراوى وەڵامى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى دارایى خستەڕوو لەبەرامبەر داواکارییەکى فراکسیۆنەکەیان بۆ ھەموارکردنی بڕوانامەی (ماستەر و دکتۆرا)ی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە مۆڵەتی بێ مووچەو مۆڵەتی کۆکراوە و بێ مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەست ھێناوە.
لە وەڵامى وەزارەتى دارایى بۆ نوسراوەکەى فراکسیۆنەکە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو جۆرە فەرمانبەرانە تەنها یەکسان کردنى بڕوانامەیان بۆ دەکرێت و هەموارکردنى بڕوانامەیان بۆ ناکرێت چونکە ئەمە پێچەوانەى یاساى ڕاژەى شارستانى ژمارە (24)ى ساڵى 1960ى بەرکارە لە هەرێمى کوردستان.