گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى حکومەتى هەرێم لەبارەى ’زویربوون’ى دوو وەزیر و بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکان 

2021.06.30 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى حکومەتى هەرێم لەبارەى ’زویربوون’ى دوو وەزیر و بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکان 

ناس كورد-

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەس لەحکومەت زویرنەبووە وحکومەتیش تەنها موڵکی پارتی نییە، هەموو پێکهاتەکانی دیکە تیایدا بەشدارن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیارعادل (30ی حوزەیرانی 2021) لەڕونکردنەوەیەکدا لەبارەی دەنگۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەلایەن چەند وەزیرێکەوە وتی "کەس لەحکومەت زویر نەبووە وحکومەتیش تەنها موڵکی پارتی نییە، هەموو پێکهاتەکانی دیکە تیایدا بەشدارن".

 

وتەکانی جوتیارعادل، لەکاتێکدایە کەئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سازنەکرا و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئاوات شێخ جەناب و خالید شوانى، بەهۆی دانیشتنەکەی دوێنێىی پەرلەمانەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.