گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى هۆشدارى لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەدات 

2021.06.30 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هۆشدارى لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەدات 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداریدا لەکاریگەری گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکان لەسەر تەندروستی گشتی مرۆڤ و راشیگەیاند "ئەو گۆڕانکاریانە ڕێژەی پەخشی پێکهاتە کاربۆنییەکان لە بەرگە گازدا زیاد دەکەن کە ئەوەش وادەکات پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە و مرۆڤ توشی نەهامەتی بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسم فەلاحی، جێگیری وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق (30ى حوزەيرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "قەتیس بوونی گەرمی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێکهاتە کاربۆنییەکان لە بەرگە گازدا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر لایەنی فیزیایی جەستەی مرۆڤ کە ئەوانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ڕودەدەن".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "سێ شوێن لەعێراق بەگەرمترین 10شوێنی جیهان هەژمار کراون، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆکەمی پشتێنەی سەوزایی، کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و نزمبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکان".

 

فەلاحی ئەوەی خستووەتە ڕوو "لە 90%ی داهاتە ئاوییەکانی عێراق لە دەرەوەی سنورەکانییەوە دێت، سیاسەتی ئەو وڵاتانە و هاوکات بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەهەڵمبوون وایکردوە ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکانی عێراق زۆرکەم بکەن، کە ئەوەش وادەکات لەچەند ساڵی داهاتوودا عێراق دوچاری دیاردەی بەبیابانبوون ببێتەوە".

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداریداوە لەوەی کەئەو دۆخە کەشناسییە دەبێتە هۆکاری ڕوودانی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی تەپوتۆز لە هەوادا کە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ و توش بوون بە نەخۆشییە هەناوییەکان و بڵاوبوونەوەی درم  و پەتای جۆرا و جۆر، هاوکات بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەخۆشی دیکەی توشی مرۆڤ دەکات کە زۆر مەترسیدارن".